پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێكی "مەترسیدار" دەستگیر دەكات

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 316

راچڵەكین -

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی "مەترسیدار" رادەگەیەنێت، كە زیاتر لە 10 دزیی ئەنجامداوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، كە ئەمڕۆ شەممە 30-5-2026 بڵاوكراوەتەوە، هێزەكانی بەشی نەهێشتنی تاوان - نوسینگەی باشوور، بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، سەركەوتووبوون لە دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارە مەترسیدارەی كە بڕێكی زۆر لە پارەی عیراقی و دۆلاری ئەمریكی، لەگەڵ چەندین كەلوپەلی گرانبەهای لە هاووڵاتییان دزیبوو.

وەك لە راگەیەندراوەكەی پۆلیسدا هاتووە، دوای كۆكردنەوەی زانیاریی ورد و بەدواداچوونی چڕ، توانرا شوێنی تۆمەتبار دەستنیشان بكرێت و لە بۆسەیەكدا دەستگیر بكرێت. لە ئێستاشدا تۆمەتبارەكە بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی هەولێر، راگیراوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخراوە، تاوەكو بەپێی یاسا سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن