راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 31ی ئایاری 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور. پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە.
سبەی دوو شەممە 1ی حوزەیرانی 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ناوچە شاخاوییەكان نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 32 پلەی سیلیزی
پیرمام: 28 پلەی سیلیزی
سۆران: 31 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 30 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 32 پلەی سیلیزی
دهۆك: 31 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی