بڕیارێك لەبەرژەوەندی بازرگانانی هەرێمی كوردستان دەدرێـت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 5

راچڵەكین-

ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی هەرێم بڕیارێكی لەبەرژەوەندی بازرگانان دەركرد و لێخۆشبوونی گشتی بۆ بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكان لە قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەرشانیان دەركرد. 

رۆژی یەكشەممە 31ی ئایاری 2026 گەیلان حاجی سەعید، سەرۆكی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی هەرێمی كوردستان، لێخۆشبوونی گشتی بۆ بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكان لە قەرزە كەڵەكەبووەكانی ژوورە بازرگانییەكان راگەیاند.

" ئەو بڕیارە دوابەدوای لێكۆڵینەوە بووە لەو بارودۆخە ئابورییەی روبەڕوی بازرگانان بووەتەوە لە ساڵانی رابردوودا، لەگەڵ كاریگەریی دۆخی گشتی عێراق و ناوچەكە لەسەر چالاكییە بازرگانییەكان." گەیلان حاجی سەعید وا دەڵێت.

سەرۆكی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی هەرێمی كوردستان روونیكردەوە، ئەو لێخۆشبوونە سەرجەم كەرتە بازرگانییەكان دەگرێتەوە، لەگەڵ سڕینەوەی قەرزەكانی پێشووی بازرگانان و كۆمپانیاكان، تا مانگی تشرینی دووەم مۆڵەتیان هەیە سەردانی ژوورە بازرگانییەكانی خۆیان بكەن بۆ پشتڕاستكردنەوەی لێخۆشبوونەكە و نوێكردنەوەی كارتی ئەندامێتی.

ژمارەی ئەندامانی ژوورە بازرگانییەكانی هەرێمی كوردستان  120 هەزار بازرگان و كۆمپانیای تێپەڕاندووە، كە لە كەرتە ئابورییە جیاوازەكاندا كاردەكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن