راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ژنێكی بەتۆمەتی دزیكردن لەدوكانێكی ڕەنەگەر دەستگیركرد.
پۆلیسی هەڵەبجە رۆژی یەكشەممە 31ی ئایار بڵاویكردووەتەوە، دوای ئەوەی لەدوكانێكی زەڕەنگەریدا لەقەزای خورماڵ دوو تۆمەتبار بەبڕی (۱۰هەزار دۆلاری ئەمریكی ) زێڕ دەدزن، بنكەی پۆلیسی خورماڵی سەربە بەڕێوەبەرایەتییەكە دەستیانكرد بەلێكۆڵینەوەو هەڵگرتنەوەی كامێرای چاودێری.
ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، دواجار تۆمەتباری سەرەكی بەناوی (ن .ف. ع) تەمەن ٤۱ ساڵ ڕەگەز مێ دانیشتوی دەرەوەی سنوری پارێزگای هەڵەبجە بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی یاسایی ٤٤٦ یاسای سزادانی عیراقی لەماوەیەكی كەمدا دەستگیربكەن ولەبەردەم دادوەر دانی بەتاوانەكەیدا ناوە، هاوكات دەستگیراوە بەسەر بڕێك لەو زێڕەی كە دزیبووی.
وەك لەڕاگەیەندراوەكەی پۆلیسی هەڵەبجەدا هاتووە، وە فەرمانی گرتن بۆتۆمەتباری دووەم دەرچووە بەهەمان مادەی یاسایی٤٤٦ یاسای سزادان. لێكۆڵینەوە لەدۆسیكەدا بەردەوامە.