راچڵەكین -
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی پیرزبایی ئاڕاستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەكتەبی سیاسی یەكێتی دەكات و رایدەگەیەنێت: جەخت دەكەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ چارەسەركردنی ڕاست و دروستی كێشە و پرسە هەنووكەییە چارەنووسسازەكان.
دەقی پەیامەكە:
پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان
بەڕێز/ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان
بەڕێزان/ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان
بە بۆنەی(٥١)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و كادیر و ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی دەكەین و، هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
لەم دەرفەتەدا، جارێكی دیكە جەخت دەكەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ چارەسەركردنی ڕاست و دروستی كێشە و پرسە هەنووكەییە چارەنووسسازەكان و، پاراستنی دەستكەوتەكانمان و بەهێزكردنی دامەزراوەكان و داكۆكیكردن لە قەوارەی دەستووری و سیاسی هەرێمی كوردستان.
جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین.
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان