وەزارەتی ناوخۆی عیراق لەسەر كوژرانی ئەفسەرێكی پۆلیس دێتەدەنگ

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 108

راچڵەكین - 

وەزارەتی ناوخۆی عیراق لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە هۆكاری كوژرانی ئەفسەرێكی پۆلیس پێكدەهێنێت، كە ئەمڕۆ لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە لە سنووری پارێزگای بەسڕە بە دەستڕێژی گوللە كوژرا.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەكشەممە 31-5-2026، ئەفسەرێكی نەهێشتنی تاوان لە پارێزگای بەسڕە بە پلەی رائید، لەناوچەی ئەسمەعی لە بەسڕە لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە دەستڕێژی گوللەی لێكرا و بەهۆیەوە كوژرا، وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڕیاریدا لیژنەی لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە پێكبهێنێت.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆی عیراقدا هاتووە، لیژنەكە دەستی بە كارەكانی كردووە بۆ ئاشكراكردنی هۆكاری كوژرانی ئەو ئەفسەرە و هەوڵە ئەمنی و هەواڵگرییەكانیش چڕدەكرێنەوە بۆ دۆزینەوەی بكوژەكان و رادەستكردنیان بە دادگا بۆئەوەی سزای یاسایی خۆیان وەربگرن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن