ئاسایش دوو بازرگان بە بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر دەكات

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 110

راچڵەكین -

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیركردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت و دەستبەسەر زیاتر لە 35  كیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش لەجۆری كریستاڵ دا دەگرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە 31-5-2026 دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەڕۆژی 25-5-2026، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی سلێمانی /بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان، لەدوای بەدواداچوون و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی ورد، لە چالاكییەكدا توانیان دەستبەسەر بڕی 35 كیلۆ و 38 گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (كریستاڵی شل) بگرن و دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریش كە خاوەن ڕەگەزنامەی بیانین، لەسنووری سلێمانی دەستگیر بكەن.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاشكرایكردووە، لەئێستادا تۆمەتباران بەپێی ماددەی 25 لە یاسای ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكارە ئەقڵییەكان، راگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسییەكەیان بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن