سوپای ئەمریكا بۆردومانكردنی چەند پێگەیەكی لەناو ئێراندا راگەیاند

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 101


راچڵەكین-

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا ( سێنتكۆم) رایگەیاند، سەرەتای ئەم هەفتەیە چەند مۆڵگەیەكی لە باشووری ئێران كردووەتە ئامانج.

هێرشەكان، ژمارەیەك رادار، ناوەندی فەرماندەیی و كۆنترۆڵی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیان لە گۆرۆك و دوورگەی قشم-یان كردووەتە ئامانج. سێنتكۆم وا دەڵێت.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، ئەو هێرشانە لەوەڵامی كردە دوژمنكارییەكانی ئێراندا دێت بەتایبەت خستنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكا لەجۆری ( ئێم كیو 1) كەبەئاسمانی ئاوە نێودەوڵەتییەكاندا فڕیوە.

لەبەرامبەردا سوپای پاسداران رایگەیاندووە، بنكەیەكی ئاسمانی سوپای ئەمریكای كردووەتە ئامانج، كەلەهێرشەكانی ئەو وڵاتە بۆسەر تاوەرێكی پەیوەندی لە دوورگەی سیریك لەباشووری ئێران بەكارهاتووە.

لەلایەكی ترەوە دۆناڵ> ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا داوای لەسەركردە سیاسییەكانی هەردوو پارتی كۆماریخوازو دیموكراتخوازەكانی وڵاتەكەی كرد دەستوەردان لەسیاسەتەكانیدا نەكەن سەبارەت بە ئێران:" تەنها دانیشن و پشوو بدەن..لەكۆتاییدا شتەكان بەخێر كۆتاییان دێت بەردەوام هەر وابووە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن