راچڵەكین-
بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر گواستنەوەی غازی شلی بەرۆژ قەدەغە كرد.
بەرگری شارستانی هەولێر لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێناو پاراستنی گیان و سامانی هاوڵاتیان و كەمكردنەوەی مەترسییەكانی پەیوەست بە گواستنەوەی ماددە سووتەمەنییە هەستیارەكان، گواستنەوەی غازی شل (LPG) بە كاتی ڕۆژ قەدەغەیە.
بەپێی ڕێنمایی ژمارە 1 ماددەی 4 ساڵی 2020 ی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، هەموو ئۆتۆمبێلە تایبەتەكان و كۆمپانیاكانی گواستنەوەی غازی شل پێویستە لە بەرواری 1-6-2026 بۆ 1-10-2026 تەنها لە كاتە دیاریكراوەكانی شەودا كار بكەن تاكو دوربن لە ئەگەری ڕووداوی نەخوازراو.
بەرگری شارستانی هەولێر، داوا لە هەموو خاوەن كۆگا و دامەزراوە پەیوەندیدارەكان دەكات پابەندبن بە ڕێنمایی و مەرجە یاساییەكان:" لەكاتی جێبەجێ نەكردنی بڕیارەكە بە پێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت."