كەشی ئەمڕۆو سبەینێی ناوچەكانی هەرێم چۆن دەبێت؟

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 70

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 1ی حوزەیرانی 2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت. ئاراستەی با باكووری ڕۆژئاوا بۆ باكووری رۆژهەڵات دەگۆڕێت خێرای با لەسەرخۆ- مامناوەند (10-  20 ) كم/لە كاتژمێرێكدا .

سبەی سێشەممە 2ی حوزەیرانی 2026 ئاسمان  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (2-3) پلە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 36 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 31 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 23پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 31 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 35 پلەی سیلیزی
دهۆك: 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 34 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 35 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 38پلەی سیلیزی            

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن