نرخی كارەبای موەلیدەی سیتییەكان و دەرەوەی شار بۆ مانگی 5 دیاریكرا

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 101

راچڵەكین-

نری كارەبای سیتییەكانی ناو شاری سلێمانی و دەرەوەی شار بۆ مانگی ئایاری 2026 دیاریكرا.

رۆژی دووشەممە 1ی حوزەیرانی 2026 بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە،بەگوێرەی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەكاندا بۆ مانگی ئایار نرخی هەر كاتژمێرێك كارەبای موەلیدە بۆ یەك ئەمپێر (47) دینارە،‌ ئەو نرخەش بۆ ئەو قەزاو ناحیانەیە كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناكی و موەلیدەكانیان كاردەكەن.

سەبارەت بە موەلیدەی ستییەكانیش، نرخی كیلۆوات ئاوەڕێك بۆ مانگی ئایار بریتییە لە (312) دینار، بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان (312) دینارە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن