راچڵەكین-
سەرۆكوەزیرانی عیراق رایگەیاندووە، لەڕێی نێوەندگیرێكەوە، بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی نەوت، پێشنیاری 200 ملیۆن دۆلاری وەك بەرتیل بۆ كردووە تەنها بۆ پەردەپۆشكردن و داخستنی دۆسێیەكی گەندەڵی وەزارەتەكە.
عەلی زەیدی ئەم قسانەی بۆ ئەو رۆژنامەنووسانە كردووە كە سەرەتای ئەم هەفتەیە لە شاری بەغداد پێشوازی لێكردن.
بەووتەی ئەو رۆژنامەنووسانە، زەیدی بەڕوونی ئاماژەی بۆ بەڕێوەبەری گشتی پێشووی كۆمپانیای پاڵاوگەی باكورو عەدنان حەمەد حەمودی بریكاری وەزارەتی نەوت كردووە، كەشەوی هەیینی رابردوو دەستگیركرا.
بەگوێرەی نووسراوێكیش كە لەسەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق دەرچووە، عەدنان حەمود، مانگی ئایاری ئەمساڵ لەپۆستەكەی بەخشراوە. هاوكات چەند سەرچاوەیەكی رۆژنامەوانیش دەڵێن، هێزێكی سەر بەدەزگای هەواڵگری بەرپرسی دارایی كۆمپانیای پاڵاوگەی باكورو فەرمانبەرێكیان لە سكرتاریەتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی پێشوو لەسەر هەمان دۆسێ دەستگیركردووە.