كاتی دەستپێكردنی گەشتی عومرە رادەگەیەنرێت

کوردستان

56 خولەک پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 78

راچڵەكین -

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف، كاتی دەستپێكردنی گەشتی عومرە رادەگەیەنێت و كۆمپانیا مۆڵەتپێدراوەكانیش دەتوانن بەپێی ڕێنماییەكان گەشتەكانیان ڕێكبخەن.

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەمڕۆوە دووشەممە 1-6-2026، ئەو كۆمپانیانەی كە مۆڵەتی فەرمیان وەرگرتووە و لە وەرزی عومرەی 2025  گرێبەستیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەدا كردووە، ئەوا ماوەكە درێژدەكرێتەوە و دەتوانن بە پێی رێنماییەكان گەشتەكانیان رێكبخەن تاوەكو رێنمایی نوێ دەردەچێت و رێككارەكان رێكدەخرێتەوە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و زووتر دەستپێكردنی وەرزی عومرە و چوونی عومرەكاران، ئەو بڕیارە دەرچووە، تا ئەو كاتەی گۆڕانكاری لە ڕێككارەكان و ڕێنماییەكاندا دەكرێت، كۆمپانیاكانی مۆڵەتپێدراو ئەوانەی گرێبەستیان كردووە، دەتوانن درێژە بە كارەكانیان بدەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن