كامێرای چاودێری تیژڕەوی لەسەر ئەم رێگایانە دەكەونە كار

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 196

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەكاتژمێر 10ی بەیانی رۆژی 7ی حوزەیرانی 2026 كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەوی بە سیستەمی (خاڵ بۆ خاڵ – Point to Point) لەسەر ڕێگای (كەلار – كفری) و بەپێچەوانەوە دەكەونە كار.

رۆژی سێشەممە 2ی حوزەیرانی 2026 هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، ئەو كامێرایانەی كە پێشتر لە ڕێگای دەرەوەی شار بە سیستەمی (خاڵ بۆ خاڵ – Point to Point) كاریان دەكرد بەشێكیان دەگۆڕێن بۆ سیستەمی ( یەك خاڵ – One Point) بەم شێوەیەی لای خوارەوە: 
 
•  كامێرای یەكەم و كۆتایی ڕێگاكانی تاسڵوجە – دوكان وە بە پێچەوانەوە، هەروەها كامێرای یەكەم و كۆتایی تاسڵوجە – چەمچەماڵ وە بە پێچەوانەوە، بەهەمان شێوە كامێرای یەكەم و كۆتایی ڕێگای هوانە – وارماوە وە بەپێچەوانەوە، كامێرای یەكەم و كۆتایی ڕێگای عەربەت - پارێزگای هەڵەبجە و پێنجوێن وە بە پێچەوانەوە و كامێرای یەكەم و كۆتایی كەلار – كفری وە بە پێچەوانەوە.
•  كامێرای ڕێگای تاسڵوجە – چەمچەماڵ (ناو تەكیە)
•  كامێرای ناو قەزای چەمچەماڵ بەهەردوو ئاڕاستەكە. 
•  كامێرای عەربەت – هەڵەبجەی شەهید (بەردەم گوندی گرێزە)
•  كامێرای ناو عەربەت بە هەردوو ئاڕاستەكە.

‏‎هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، لە ئێستادا ڕێگای تاسڵوجە ـ دووكان هەروەها تاسڵوجە ـ چەمچەماڵ هێماكانی دیاریكردنی خێرایی بۆ ئۆتۆمبێلی گەورەو بچووك دانراوەو كاریان پێ دەكرێت. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن