دادگا موڵک و ماڵەکانی بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوت ئاشكرا دەکات

عێراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 85

راچڵەکین-

دادگای تاوانەکانی ناوەندی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە بەغدا بڵاویکردەوە: لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لە دۆسیەی بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن، عەدنان محەمەد مەحموود و گرووپەکەیدا، دەستی بەسەر بڕێکی زۆر پارە، زێڕ، چەک و دەیان خانووبەرەدا گرتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد: رێککارە یاساییەکان تا ئێستا بوونەتە هۆی دەستبەسەرداگرتنی نزیکەی 40 موڵک و خانو لە پارێزگاکانی بەغدا، سەلاحەدین و هەولێر، کە مێژووی خاوەندارێتییان بۆ تۆمەتبارە دەستبەسەرکراوەکە و کەسانی پەیوەندیدار بە دۆسیەکەوە دەگەڕێتەوە.
باسی لەوەشکرد: هاوکات دەستگیراوە بەسەر بڕی 10 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی سێ ملیار دیناری عێراقی لەگەڵ بڕی یەک کیلۆگرام و نیو زێڕ و خشڵ، هەروەها بڕێکی زۆر چەکی سوک و مامناوەند کە لەلایەن گروپەکەوە حەشاردرابوو. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن