ترەمپ داوای گرەنتی نووسراو لە ئێران دەكات

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 95

راچڵەكین-

سەرۆكی ئەمریكا داوا لە ئێران دەكات لەسەر كاغەز هەندێك سازشی سنووردار لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی بكات وەك بەشێك لەڕێكەوتنێكی سەرەتایی بۆ تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستووی نێوان واشنتۆن و تاران.

تۆڕی ئەی بی سی نیوز لەزاری چەند بەرپرسێكی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە، لەڕابردوودا دانووستانكارانی ئێران بەزارەكی گرەنتی ئەوەیان داوە كە رژێمی ئەو وڵاتە لەداهاتوودا ڕەزامەندی نیشان دەدات لەسەر چەند مەرجێكی پەیوەست بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی، بەڵام دۆناڵد ترەمپ لەكۆبوونەوەی ژووری ئۆپراسیۆنەكانی ئەمریكا كە هەیینی رابردوو بەڕێوەچوو، وتوویەتی ئەو پابەندیانە بەگوێرەی پێویست نەبوونەتە هۆی ڕازیبوونی.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، جەختی لەوەكردبوو، سەرەڕای چەقبەستوویی، بەڵام هێشتا دانووستانەكانیان لەگەڵ ئێران نەوەستاوەو بەڵكو پەیوەندییەكان هەر ماون:" هێشتا ئەنجامی ڕێڕەوی دانووستانەكان ڕوون نین... بەلایەنی ئێرانیم راگەیاندووە كە پێویستە بگەینە ڕێكەوتن."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن