راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی حوزەیرانی 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویە سنووریەكان هەندێ جار دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، ئەگەری بارینی تاوە بارانێكی كەم هەیە بە تایبەتی لە ناوچەكانی سنووری پارێزگای دهۆك و سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ. پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-3) پلەی سیلیزی.
سبەی پێنچ شەممە 4ی حوزەیرانی 2026 ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
پیرمام: 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی
دهۆك: 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 37 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 43 پلەی سیلیزی