ئیسرائیل ژمارەیەكی دیكەی زیندانیكراوانی فەلەستینی ئازاد دەكات

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 73

راچڵەكین -

حكومەتی ئیسرائیل لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی ئاگربەست لە غەززە، ژمارەیەكی دیكەی زیندانیكراوانی فەلەستینی ئازاد كرد و لەڕێگەی خاچی سووری نێودەوڵەتییەوە گەیەندرانە كەرتی غەززە.

میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 3-6-2026، حكومەتی ئەو وڵاتە پێنج زیندانیكراوی دیكەی فەلەستینی ئازادكرد كە لەكاتی هێرشەكان بۆسەر كەرتی غەززە دەستگیركرابوون، سەرجەمیان لەڕێگەی رێكخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتییەوە رەوانەی باشووری كەرتی غەززە كران.

لەدوای راگەیاندنی ئاگربەست لە كەرتی غەززە، تائێستا ئیسرائیل نزیكەی سێ هەزار زیندانیكراوی فەلەستینی ئازاد كردووە، ئەمەش لەچوارچێوەی پابەندبوونی حكومەتی تەلئەڤیڤ دێت بە بڕگەكانی رێككەوتی ئاگربەست لە كەرتی غەززە.

بەپێی ئامارەكانی دەسەڵاتدارییەتی فەلەستین، زیاتر لە 10 هەزار هاووڵاتیی فەلەستینی كە بەشێكیان ژن و منداڵن و بە تاوانی جیاجیا لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستگیركراون، لە گرتووخانەكانی ئەو وڵاتە لە دۆخێكی ناهەمواری مرۆییدان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن