دوای دانانی چەكەكانیان... گرووپە چەكدارەكان دەتوانن بەشداری لە حكومەتەكەی زەیدی-دا بكەن؟

عێراق

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 70


راچڵەكین-

بەرپرسێكی هاوپەیمانی بونیات و گەشەپێدان هەڵوێستی واشنتۆن ئاشكرا دەكات سەبارەت بەو گرووپە چەكدارە عیراقییانەی چەكەكانیان رادەستكردووە، كە ئاخۆ دەتوانن بەشداری لە حكومەتەكەی عەلی زەیدی بكەن یاخود نا؟

رۆژی پێنجشەممە 4ی حوزەیرانی 2026 عەدنان دەنبوس، رایگەیاند، واشنتۆن پەیامێكی ڕوون و ئاشكرای ڕەوانەی عیراق كردووە كە تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهیچ شێوەیەك نایەوێت حكومەتەكەی زەیدی وەزیرێكی تێدا بێت كە سەر بە گرووپە چەكدارەكان یاخود حەشدی شەعبی یان بەرەی مقاوەمە بێت تەنانەت ئەگەر چەكەكانیشیان رادەست بكەن، ئەوەش بەبڕوای دەنبووس داواكارییەكە كە گرووپەكان ئامادە نین جێبەجێ بكەن مەگەر لەلایەن موجتەبا خامنەیی رێبەری باڵای ئێران فەرمانیان پێبكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدا دێت پێشتر هەریەك لە گروپی چەكداری سەر بەعەسائیبی ئەهلی حەق و كەتیبەكانی ئیمام عەلی ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ رادەستكردنی چەك  بە دەوڵەت و هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندیان بە حەشدى شەعبی، لەبەرامبەردا كەتیبەكانی حزبوڵڵاو سەید شوهەدا، ئامادەنین چەك دابنێن بەپاساوی ئەوەی " ئەو چەكە راسپاردەو تەكلیفە لەسەر شانیان."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن