راچڵەكین -
پۆلیسی كەركوك دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگەیاند كە لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هەڕەشەی لە كچێك كردبوو.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای كەركوك، دوای ئەوەی كچێك سكاڵای لەسەر گەنجێك تۆماركرد كە لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هەڕەشەی لێكردووە، دەستبەجێ تیمێكی بنكەی پۆلیسی رەحیماوا دەستیان بە لێكۆڵینەوە كرد ودوای دەستنیشانكردنی شوێن و ناسنامەی تۆمەتبارەكە، توانییان لە بۆسەیەكدا دەستگیری بكەن.
لەئێستادا تۆمەتبارەكە بەپێی ماددەی 430 لە یاسای سزادانی عیراقی، راگیراوە و لەمیانی لێكۆڵینەوەدا دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.