راچڵەكین
سەرەڕای ئاگربەست، بەڵام سوپای ئیسرائیل ھەڕەشەی ھێرشەكردنە سەر سێ ناوچەی باشووری لوبنانی كرد و داوای لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە كرد كە ماڵوحاڵی خۆیان، بەجێبھێڵن.
رۆژی هەیینی 5ی حوزەیرانی 2026 ئەفیخای ئەدروعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، هۆشداری ئەوەی داوە سوپای ئیسرائیل ھەریەك لە ناوچەكانی ئارنای، ئەنكۆن و كفرفیلا لە باشووری لوبنان دەكاتە ئامانج.
ئەدروعی داوای لە دانیشتوانی ناوچەكان كردووە كە لانی كەم یەك كیلۆمەتر لەو شوێنانە دوور بكەونەوە.
ئەو سێ ناوچەیەی باشووری لوبنان كە وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، هۆشداری دەدات لە ھێرشكردنە سەریان، دەكەونە دەرەوەی ئەو ناوچانەی باشووری لوبنان كە لە ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیلدان، یەكێكیشیان دەكەوێتە باكووری ڕووباری لیتانی.
دوای دەستپێكردنی ھێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لە ٢ی ئاداری ئەمساڵەوە، زیاتر لە یەك ملیۆن كەس لە لوبنان ئاوارەبوون.