تەقینەوەیەك لە سووریا ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێدەكەوێتەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 135

راچڵەكین -

لە ئەنجامی روودانی تەقینەوەیەك لە ناوەڕاستی سووریا، كەسێك كوژرا و هەشت كەسی دیكەش بریندار بوون.

بەگوێرەی هەواڵێكی كەناڵی ئەلئیخبارییەی سووریا، تەقینەوەكە ئەمڕۆ هەینی 5-6-2026 لە سایلۆی دانەوێڵە لە شارۆچكەی كەفەر بوهم سەر بە پارێزگای حەما لە ناوەڕاستی سووریا روویداوە.

بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان، لەئەنجامی تەقینەوەكەدا كەسێك گیانی لەدەستداوە و هەشت كەسی دیكەش بریندار بوون، تائێستاش هۆكاری روودانی تەقینەوەكە نەزانراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن