راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 6-6-2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە كاتەكانی شەودا لە ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەورو نیمچە هەور، پلەكانی گەرماش كەمێك بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 35 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی
دهۆك: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
پیرمام: 33 پلەی سیلیزی
سبەینێ یەكشەممە 7-6-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و هەندێ جار دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی هەرێم، لەگەڵ ئەگەری بارینی پروشكە بارانێكی كەم هەیە بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی
دهۆك: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
پیرمام: 33 پلەی سیلیزی