راچڵەكین-
سەرچاوەیەكی ئەمنی عیراقی رایگەیاند، تەرمی ئەفسەرێكی سەر بەوەزارەتی ناوخۆیان بەپلەی عەمید لەماڵەكەی خۆی لەناوچەی یەرموك-ی بەغدادیان دۆزیوەتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی حوزەیرانی 2026 ئەو سەرچاوە ئەمنییە عیراقییە ئاشكرایكرد، هێزێكی ئەمنی چوونەتە شوێنی ڕووداوەكە، لەو كاتەدا ژنێكیان لەماڵەكەی ئەو عەمیدە بینیوە كە ناسراوی خۆی بووە، بەڵام سورشتی پەیوەندی نێوانیان تائێستا ڕووننەبووەتەوە.
بەووتەی ئەو ژنەی لەماڵەكەدا بووە، ئەو عەمیدەی وەزارەتی ناوخۆی عیراق دوای خواردنی حەبێكی جۆری ڤیاگرا دۆخی تەندروستی تێكچووەو بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
لەئێستادا ئەو ژنە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوەو لێكۆڵینەوە لەهۆكاری گیانلەدەستدانی ئەو عەمیدە دەستپێكردووە.