راچڵەكین-
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، ئیدارەی ئەمریكا بەنیازە پارە بلۆككراوەكانی ئێران بدات بەوڵاتانی كەنداوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكردووە، حكومەتی واشنتۆن تاوتوێی ئەوە دەكات، ئەو پارە بلۆككراوانە وەك قەرەبوو بدات بەو وڵاتانەی كەنداو كە بەهۆی بۆردومانەكانی ئێرانەوە زیانی زۆریان بەركەوتووە.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە بۆ رۆیتەرز، سكوت بیسنت-ی وەزیری گەنجینەی ئەمریكا، تیمێكی راسپاردووە بەهەڵسەنگاندنی ئەو زیانەی ئێران بەهاوپەیمانانی ئەمریكای گەیاندووە لە كەنداو.
لەدوای دەستپێكردنی هێرشەكانی ئەمریكاو ئیسرائیل بۆسەر ئێران لەمانگی شوباتی ئەمساڵدا، پریشكی ئەو جەنگە وڵاتانی ناوچەكەی گرتەوەو لەكاردانەوەی ئەو هێرشانەدا، تاران بەپاساوی لێدان لەبەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لەناوچەكە، بە مووشەك و درۆن هێرشی چڕی كردە سەر وڵاتانی كەنداوە كە زیانی گیانی و ماددی زۆریان بەدوای خۆیاندا هێنا.