راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی حوزەیرانی 2026 كەشی ئەمڕۆی پارێزگای هەولێر و ناوچە شاخاوییەكان و ئیدارەی سۆران و سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچە شاخاوییەكانی ئەو سنوورە لەگەڵ بەشێك لە ئیدارەی گەرمیان ئەمڕۆ تا كاتەكانی ئێوارە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ناو بەناو ئەگەری چالاك بوونی هەورە تریشقەو باران بارین، سنووری پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاسمانی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .
سبەی دوو شەممە 8ی حوزەیرانی 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێ كات و ناوچەدا نیمچە هەور دەبێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 37 پلەی سیلیزی
پیرمام: 31 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 34 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37 پلەی سیلیزی
دهۆك: 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی