راچڵەكین –
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی چوار كەسی راگەیاند كە لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانەوە داواكراو بوون.
رۆژی یەكشەممە 7ی حوزەیرانی 2026 پۆلیسی سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیركردنی چوار تۆمەتبار گەیشتە بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، دەستبەجێ لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكان دەستپێكردوو دوای كۆكردنەوەی زانیاری لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی نەهێشتنی تاوانەوە هەر چوار تۆمەتبارەكە دەستگیركران كە بەماددەكانی ( ٤٤٦، ۳۹۳، ۳۷۳، ٥۷) لەیاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە.
تۆمەتباران ( ج، ڕ، ئ / ق، ز، م / م، ب، ڕ / ع، ح، ع ) بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕادەستی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان كرانەوە.