راچڵەكین -
سەرۆكایەتی شارەوانی شارەزوور لیستێكی بەناوی ئەو خانەنشینانە بڵاوكردەوە كە فەرمانی تەرخانكردنی پارچە زەوی نیشتەجێبونیان هەیە و داواشیان لێدەكات لەماوەی یەك هەفتەدا سەردانی شارەوانی بكەن، بەمەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەی ووردبینی و ئەستۆپاكی، بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن.
لە ئاگادارییەكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە 7-6-2026 بڵاویكردووەتەوە، سەرۆكایەتی شارەوانی شارەزوور داوای لەو خانەنشینانە كردووە كە ناوەكانیان لە خوارەوە بڵاوكراوەتەوە، لە سبەینێوە بۆ ماوەی یەك هەفتە سەردانی هۆبەی موڵكایەتی شارەوانی بكەن و هەر خانەنشینێك پێنج كۆپی ڕەنگاوڕەنگی (كارتی نیشتیمانی خۆی و هاوسەری + كارتی زانیاری ) لەسەر یەك لاپەڕەی (A4)+ ناوی چواری + ژمارە مۆبایل ) بهێنێت بەمەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەی ووردبینی و ئەستۆپاكی.
تێبینی /
١- ئەوانەی لەژیاندا نەماون وێنەیەك لەبەڵگەنامەی مردن (شهادە وفاە) بهێنن.
٢- ئەو كەسانەی كە نەخۆشن یان بەهۆی زۆریی تەمەنیانەوە ناتوانن بێن و سەردانمان بكەن، ئەوا دەتوانن لەڕێگەی منداڵەكانیان ( كوڕ یان كچ) پێداویستییەكانیان بهێنن.