چەند رێنماییەكی نوێ لەوەزارەتی پەروەردەوە بۆ مامۆستایان و سەرپەرشتیاران

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 137

راچڵەكین-

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند رێنماییەك لەبارەی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی و پۆلی ١٢ی ئامادەیی بە هەموو بەشەكانییەوە بڵاو دەكاتەوە.

لەیەكێك لەڕێنماییەكانی وەزارەتی پەروەردە كە رۆژی دووشەممە 8ی حوزەیران بڵاوكراوەتەوە هاتووە:" سەرپەرشتیار، بەڕێوەبەر، یاریدەدەرو چاودێری هۆڵ‌كان نابێت بەهیچ جۆرێك مۆبایل ببەنە ناو ناوەندی تاقیكردنەوەو هۆڵەكانی تاقیكردنەوە جگە لەو مۆبایلە تایبەتەی كە بۆ بەڕێوەبەری هۆڵەكان دابینكراوە، هەر حاڵ‌تێكی لەو جۆرە ڕووبدات وادادەنرێت كە هاوكاری غەش كراوەو دەدرێت بەلیژنەی لێكۆڵینەوە."

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە:" مامۆستایان، سەرپەرشتیاران و فەرمانبەران مافی ئەوەیان نییە پرسیارەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی پاش تاقیكردنەوەكان بڵاوبكەنەوەو وەڵامیان بۆ دیاری بكەن."

" تاقیكردنەوەكان پێویستی بەڕووماڵی میدیایی نییە، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە داتاو زانیاری بەشداربووان دەخاتەڕوو بۆ هەموو میدیاكان بەبێ جیاوازی."



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن