ترەمپ گۆمەكەی شڵەقاند

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 246

راچڵەكین-

سەرۆكی ئەمریكا داوایەكی بەپەلە ئاڕاستەی هەریەك لە ئیسرائیل و ئێران دەكات.

رۆژی دووشەممە 8ی حوزەیرانی 2026 دۆناڵد ترەمپ لەسەكۆی تروس سۆشیال داوای لەهەریەك لە ئیسرائیل و ئێران كرد دەستبەجێ شەڕی نێوانیان ڕابگرن.

ئەوەش لەكاتێكدا دێت، پێشتر ترەمپ داوای لە بنیامین ناتانیاهۆ-ی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل كردبوو، دان بەخۆیاندا بگرن و وەڵامی هێرشە مووشەكییەكانی ئێران نەدەنەوە.
پێشتر سوپای ئیسرائیا رایگەیاندبوو، لەوەڵامی هێرشە مووشەكییەكانی ئێران بۆسەر ئەو وڵاتە چەند ئامانجێكیان لەناو خاكی ئێران و بەدیاریكراوی لە تاران، ئەسفەهان، تەورێز، كرماشان و كەرەج  بۆردومانكردووە.

سوپای ئیسرائیل ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە، هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە چەند ئامانجێكی لەناو كۆمەڵگەی پێترۆكیمیایی لە "ماهشەهر" لە باشووری رۆژئاوای ئێران بۆردومان كردووە.

هێرشەكانی ئیسرائیل، دوای ئەوە دێت شەوی ڕابردوو ئێران بەچەند مووشەكێك ئیسرائیلی كردە ئامانج، ئەوەش بەیەكەم هێرشی لەو جۆرە ئەژمار دەكرێت لەدوای راگەیاندنی ئاگربەست لە 8ی نیسان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن