راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیركردنی چوار كەسی لە شارەدێی (كۆڕێ)ی سنووری پارێزگاكە، بەهۆی ڕووداوێكی تەقەكردن و گیانلەدەستدانی منداڵێك راگەیاند.
رۆژی دووشەممە 8ی حوزەیرانی 2026 پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" دوای ئەوەی شەوی رابردوو لەرێكەوتی ٢٠٢٦/٦/٧ رووداوێكی تەقەكردن رویدا لە شارۆچكەی كۆرێ بووە هۆیی گیان لە دەست دانی مندالێكی (٤) ساڵان دەست بەجێ تیمەكانی پۆلیسی هەولێر دەستیان كرد بە لێكۆلینەوە لە ئەنجام توانرا تۆمەتباران دەست نیشان بكرێن.
دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە تۆمەتباران هەریەك لە(م-ف-ك)(ف-ك-ح)(ش-م-ح)(ج-ج-ش)دەستگیركران بەپێ ی مادەی (٤٠٦/ی-س) ڕاگیراون، وە لێكۆڵینەوە لە پەڕاوەكە بەردەوامە.