راچڵەكین-
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان چەند پرسێكی تایبەت بە هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ تاوتوێ دەكات.
رۆژی دووشەممە 8ی حوزەیرانی 2026 پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، سبەینێ سێشەممە 9ی حوزەیران ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆ دەبێتەوە؛ دۆسییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ، بەتایبەت پرسی نەوت لەنێوان هەردوو حكومەت و دوایین پەرەسەندنەكان لەنێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم تاووتوێ دەكرێن.
بەووتەی هەورامانی، هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بابەتی داهاتی ناوخۆ و ئەسیكۆدا گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت.