فۆرمی دامەزراندنی 250 كەس بۆ سنووری پارێزگای هەڵەبجە ڕاگەیەندرا

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 30

راچڵەكین-

ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی سەر بەئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێ/، بە مەبەستی دامەزراندنی 250 كەس بە شێوەی گرێبەست لە فەرمانگەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، لینكی فۆرمی داواكاری بڵاو كردەوە. 

پڕۆسەكە 32 پسپۆڕیی جیاواز دەگرێتەوە و لە 10ی حوزەیرانی 2026 بۆ ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت، هاوكات ئەنجومەنەكە چەند ڕێنماییەكی بۆ پڕكردنەوەی فۆرمەكە و یەكخستنی بەڵگەنامەكان دیاری كردووە.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، دوابەدوای ڕەزامەندیی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بە نووسراویان ژمارە (12340) لە رێكەوتی 6/10/2025 و دیاریكردنی بواری پسپۆریی پێویست لەلایەن پارێزگای هەڵەبجە بە نووسراویان ژمارە (1/804) لە 30/3/2026 بۆ دامەزراندنی (250) كەس لە (32) پسپۆریی جیاواز لەسەر میلاكی گرێبەستی فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم لە سنووری پارێزگای ناوبراو، ئەنجومەنی راژەی گشتی لینكی فەرمی بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی داواكاری دامەزراندن بڵاو دەكاتەوە.

لینكی ئاماژەپێدراو لە رێكەوتی 10/6/2026 كارا دەكرێت و بۆ ماوەی (14) رۆژ تا رێكەوتی 24/6/2026 كۆتایی دەوامی فەرمی بەردەست دەبێت.

تێبینییەكان:

پڕكردنەوەی فۆرمی داواكاریی دامەزراندن لە لایەن پێشكەشكار تەنیا یەك جار و بۆ تەنیا یەك پسپۆری دەبێت و هەر پێشكەشكارێك زیاتر لە یەك فۆرمی داواكاری رەوانە بكات، لە پێشبڕكێی دامەزراندن دوور دەخرێتەوە و داواكارییەكەی بۆ هیچ پسپۆرییەك وەرناگیرێت.

پێویستە پێشكەشكار ڕاستی و دروستی زانیارییەكانی هاتوو لە ناوەرۆكی فۆرمەكەی بۆ هەر بڕگەیەك بە وێنەیەكی بەڵگەنامەی ڕەسەن پشتڕاست بكاتەوە. بە پێچەوانە خاڵی ئەو بڕگەیەی بە بێ بوونی بەڵگە پڕ كراوەتەوە هەژمار ناكرێت.

پێویستە كۆی بەڵگەنامەكان پێكەوە لەناو تەنیا یەك فایلی (pdf) یەك بخرێت و قەبارەی فایلەكە لە (100) مێگابایت تێپەڕ نەكات.

پێویستە پێشكەشكار پێش ئەوەی كرتە لەسەر لینكی ناردنی كۆتایی فۆرمەكەی بكات، بەوردی پێداچوونەوە بە زانیارییەكان و بوونی بەڵگەكانی پێویست بكات.
 
فۆرمی دواكاری دوای ناردنی لە لایەن پێشكەشكار راستەوخۆ دەچێتە نێو كێبڕكێی دامەزراندن و هیچ بەڵگەنامە یان زانیاریی زیاتر لە پێشكەشكار وەرناگیرێت.

بۆ دابەزاندنی فۆرم كرتە لەسەر ئەم لینكە بكە:

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن