راچڵەكین -
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی ئەو بكوژەی راگەیاند كە لەسنووری بانی مەقان لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی، بە چەقۆ گەنجێكی كوشت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم كە ئەمڕۆ سێشەممە 9-6-2026 بڵاوكراوەتەوە، دوای ئەوەی شەوی 8-6-2026 لەسنووری قەزای چەمچەماڵ (بانی مەقان) بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە، ئاڵۆزی و شەڕ لەنێوان دوو گەنج دروست دەبێت و بەچەقۆ گەنجێك دەكوژرێت، لەسەر ئەم ڕووداوە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەدواداچوون ئەنجام دەدات و تۆمەتباری ڕووداوەكە دەستگیردەكات.
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، لەئێستادا تۆمەتبارەكە بەپێی ماددەی ( 405 ) لەیاسای سزادانی عێراقی، راگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكە بەردەوامە.