دوو گه‌نج له ماركێتێك
ڕاچڵه‌كین-
بڵاوبونه‌وه‌ی ڤیدیۆیی دوو گه‌نج به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی له سعودیه توڕه كردوه، له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م دوو گه‌نجه له سوپه‌ر ماركێتێك شه‌ربه‌تی قتوو هه‌ڵده‌پچڕن و لێی ده‌خۆنه‌وه و دواتر ده‌یخه‌نه‌وه شوێنی خۆی.
پێده‌چێت وێنه‌گره‌گره‌كه به ته‌واوه‌تی بڕوای به كاری هاوڕێكه‌ی نه‌بوبێت له‌به‌ر ئه‌وه دواتر ئه‌و شوشه شه‌ربه‌تانه هه‌ڵده‌گرێت كه هاوڕێكه‌ی هه‌ڵیپچڕیوه و خواردویه‌تیه‌وه.
ڕه‌فتاری ئه‌م دوو گه‌نجه به نه‌شیاو ناشرین وه‌سف كراوه و به‌كارهێنه‌رانی تویته‌ر داوا ده‌كه‌ن كه‌سانی به‌رپرس ئه‌م دوو گه‌نجه ده‌ستگیر بكه‌ن و سزایان بده‌ن، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه نازانرێت ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌م دوو گه‌نجه ڤیدیۆكه‌یان لێ تۆماركردوه كوێیه.