مێرمنداڵێك لەئاوی باڵەجۆ خنكا

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 74

راچڵەكین -

مێرمنداڵێك لەكاتی مەلەكردن لە ئاوی باڵەجۆ لەسنووری ئیدارەی گەرمیان، خنكا و پۆلیسیش لەبارەی رووداوەكە دەستی بە لێكۆڵینەوە كرد.

عەقیدی پۆلیس، سۆران محەمەد غەریب، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە 10-6-2026، لە گوندی ساڵح ئاغا سەر بە ناحییەی قۆرەتوو، تەرمی مێرمنداڵێك هێنرایە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە قەزای كەلار، كە بە وتەی كەسوكارەكەی، مێرمنداڵەكە لەكاتی مەلەكردندا لەئاوی باڵەجۆ لە گوندەكەی خۆیان، خنكاوە.

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەكردووە، تەرمی مێرمنداڵە خنكاوە بەمەبەستی توێكاری، رەوانەی پزیشكی دادی قەزای كەلار كراوە و لەسەر چۆنێتی رووداوەكەش، پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن