راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ هەیینی 12ی حوزەیرانی 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. پلەكانی گەرما بە نزیكی 2 تـــــا 3 پلە نزم دەبێتەوە.
سبەی شەممە 13ی حوزەیرانی 2026 ئاسمان ساماڵ دەبێت. خێرای با /لەسەرخۆ – مامناوەند دەبێت (10- 20) كم/ك.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 39 پلەی سیلیزی
پیرمام: 37 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 39 پلەی سیلیزی
دهۆك: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 25 پلەی سیلیزی