داهاتی هەفتەیەكی سلێمانی و دەوروبەری چەندە بووە؟

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 84

راچڵەكین-

ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی ئەو داتایانە بێت كە ماڵپەری شەفافیەت بڵاویكردوونەتەوە، داهاتی نانەوتی  سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان لە 6 تا 12ی حوزەیران بڕی (3) ملیارو (504) ملیۆن و (531) هەزارو (103)دینار بووە، لە (93%)ـی داهاتەكە نەختینەیە و (7%) مەقاسەیە.

داهاتەكە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی  28.402% كەمیكردووە دەكاتە بڕی 1ملیار دینار، بەجۆرێك داهاتی نانەوتی لە 30ی ئایار تا 5ی حوزەیرانی 2026 بریتیی بوو لە (4) ملیارو (894) ملیۆن و (739) هەزارو (235) دینار.

ماڵپەڕی شەفافیەت لە 8 بەش پێكدێت و لەلایەن نووسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت سەرپەرشتی دەكرێت و دروشمەكەی "بە سیستمكردن و دیجیتاڵكردنی خزمەتگوزارییەكانی هاوڵاتییان لە دامودەزگاكانی حكومەت"ـە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن