ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشكردنە سەر سێ ناوچەی باشووری لوبنان دەكات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 60

راچڵەكین -

سەرەڕای ئاگربەست، سوپای ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشكردنە سەر سێ ناوچەی باشووری لوبنان دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە دەكات بەزووترین كات چۆڵی بكەن.

ئەمڕۆ هەینی 12-6-2026 سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەهۆی پێشێلكردنی ئاگربەست لەلایەن چەكدارانی حزبوڵڵاوە، هێزەكانیان بەمافی خۆیان دەزانن هێرش بكەنە ئەو ناوچانەی باشووری لوبنان كە بوونەتە مەترسی لەسەر ئاسایشی وڵاتەكەیان.

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوەكەیدا داوای لە دانیشتووانی سێ ناوچەی لوبنان كردووە، بەزووترین كات شوێنەكانیان چۆڵ بكەن و رووكەنە باكووری روباری زەهرانی، چونكە ناوچەكانیان رووبەڕووی هێرشی سەربازیی دەبێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن