تەرمی ژنێك لە زێی گەورە دۆزرایەوە

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 140

راچڵەكین -

لەسنووری قەزای خەبات-ی سەر بە پارێزگای هەولێر، تەرمی ژنێك لە زێی گەورە دۆزرایەوە.

‎بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 12-6-2026، ئاگادار كراینەوە بە بوونی ڕووداوی خنكانی ئافرەتێكی تەمەن 28 ساڵ لە گوندی  وەردەك، كە لەكاتی مەلەكردندا خنكابوو.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای 35 خولەك گەڕان توانرا لەلایەن تیمی ژێرئاوی قەزای خەبات-ەوە تەرمەكە بدۆزرێتەوە و دوای دەرهێنانی لە ئاوەكەدا، رەوانەی پزیشكی دادی كرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن