راچڵەكین -
سوپای رووسیا لە بەردەوامیی هێرش و بۆردومانەكانی بۆسەر ئۆكراینا، ناوچەیەكی دیكەی ستراتیجی لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە كۆنترۆڵكرد و ژمارەی كوژراوانی سوپای ئۆكرایناش لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا گەیشتە زاتر لە هەزار و 440 سەرباز.
ئەمڕۆ شەممە 13-6-2026، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاكردەوە، هێزەكانیان لەهێرشێكدا توانیان شارۆچكەیەكی دیكە لە هەرێمی دۆنێتسك لە رۆژهەڵاتی ئۆكراینا كۆنترۆڵ بكەن و لەئێستاشدا هەڵمەتێكی كێوماڵكردنیان لەناو شارۆچكەكە دەستپێكردووە.
وەزارەتەكە ئاشكرایكردووە، هێزەكانیان لە سەرجەم بەرەكانی جەنگ لە پێشڕەویی بەردەوامدان و لەماوەی 24 رابردوودا، هەزار و 442 سەربازی ئۆكراینی و چەكداری كرێگرتەی بیانی لە شەڕو پێكدادانەكاندا كوژراون، هاوكات دەیان تانك و زرێپۆشی سوپای ئۆكرایناش لەناوبراون.