راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی حوزەیرانی 2026 كەش بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور لەگەڵ زیاد بوونی خێرای با لە هەندێ كاتی دوای نیوەڕۆ. پلەكانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەكان كەمێك نزمدەبێتەوە.
سبە دوو شەممە 15ی حوزەیرانی 2026 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ كات و ناوچە نیمچە هەور دەبێت پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3)پلە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 35 پلەی سیلیزی
پیرمام: 31 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 31 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 34 پلەی سیلیزی
دهۆك: 32 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 33 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 39 پلەی سیلیزی