پۆلیسی هەولێر لەسەر دۆزینەوەی تەرمی ئافرەتێك دێتەدەنگ

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 175

راچڵەكین -

پۆلیسی هەولێر روونكردنەوە لەبارەی تەرمی ئافرەتێك دەدات كە بە سووتاوی لەناو ئۆتۆمبێلێك دۆزراوەتەوەو رایدەگەیەنێت: لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە بۆ زانینی هۆكاری راستەقینەی رووداوەكە.

لە روونكردنەوەكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر هاتووە، " كاتژمێر 6ی بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە 14-6-2026، تەرمی ئافرەتێك بە ناوی ( د . ك. م ) بە سووتاوی لە ناو ئۆتۆمبێلێك لە سنووری ناحیەی دارەشەكران دۆزرایەوە.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، لێكۆڵینەوە لەبارەی رووداوەكە دەستی پێكردووە، راپۆرتی تیمی لێكۆڵینەوەی بەڵگەكانی تاوان و راپۆرتی پزیشكی دادی دەخرێتە بەردەست دادوەری لێكۆڵینەوە بۆ زانینی هۆكاری راستەقینەی رووداوەكە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن