راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 15ی حوزەیرانی 2026 ئاسمان زۆربەی كاتەكان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵەهەوری جیاجیا. پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە بە ( 2 – 3 ) پلە.
سبەی سێشەممە 16ی حوزەیرانی 2026 ئاسمان زۆربەی كاتەكان ساماڵ دەبێت لەناوچە شاخاوییە سنووریەكان نیمچەهەور دەبێت. پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (2-3) پلە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
پیرمام: 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 37پلەی سیلیزی
دهۆك: 37 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 38 پلەی سیلیزی
هەلەبجە : 37 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 40 پلەی سیلیزی