كەركوك؛ ئۆتۆمبێلێك كەوتە ئاوی داقوق و چوار ئەندامی خێزانێك گیانیان لەدەستدا

عێراق

20/05/2020     ژمارەی بینراو 308

ئۆتۆمبێلی خێزانەكە دوای دەرهێنانەوەی لەئاوی داقوق

راچڵەكین-

چوار ئەندامی خێزانێك بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەكەیان كەوتە ناو ئاوی پرۆژەی داقوق لەباشوری كەركوك، گیانیان لەدەستدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20-5-2020، ئۆتۆمبێلێك كە خێزانێكی شەش كەسی تێدابووە، كەوتە ناو ئاوی پرۆژەی داقوق و بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان، چوار ئەندامی ئەو خێزانە كەسەرجەمیان منداڵ بوون گیانیان لەدەستداوەو دوو ئەندامەكەی تری ئەو خێزانە كە دایكو باوكی منداڵەكانن، دوای رزگاركردنیان رەوانەی نەخۆشخانە كراون.

بەگوێرەی زانیاریەكان، بارودۆخی تەندروستی دایكو باوكەكە ناجێگرەو لەژێر چاودێری ووردی پزیشكیدان.

هاوكات تائێستا نەتوانراوە تەرمی چوار منداڵەكەی ئەو خێزانە بدۆزرێتەوەو گەڕان بەشوێنیاندا بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن