شاندی هەرێمی كوردستان دەچێتەوە بەغداد

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 66

راچڵەكین-

شاندی حكومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی فیدراڵ و دیوانی چاودێری دارایی لە بەغدا كۆدەبنەوە و پرسی مووچە و شایستە داراییەكان تاوتوێ دەكەن.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی تەمووزی 2026 جارێكی تر شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكەن و لەگەڵ شاندی وەزارەتی دارایی و چادێری دارایی فیدراڵ كۆببنەوە.

كۆبوونەوەكان تایبەت دەبن بە دوو پرس، یەكێكیان مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و داهاتی نانەوتییە، كە پێشتر شاندی حكومەتی هەرێم داوای كردبوو بەغداد بەپێی یاسای كارگێڕی مامەڵە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بكەن، كە %50ـی داهاتی ناوخۆ رادەستی حكومەتی فیدراڵی بكەن و لەبەرانبەر دابین كردنی مووچەی فەرمانبەران.

هەروەك بڕیارە شاندی هەرێمی كوردستان گفتوگۆ لەسەر پرسی سیستەمی ئەسیكۆداش بكەن، چونكە لە كۆبوونەوەكانی رابردوو هەندێك خاڵی ناكۆك هەبوون بۆیە نەگەیشتنە رێككەوتن، بەتایبەت پێناسی گومرگی و سیستەمی بەدیجیتاڵكردنی گومرگییەكانی هەرێمی كوردستان كە حكوومەتی فیدراڵ دەیەوێت بەتەواوی لەژێر كۆنترۆڵی خۆی دا بێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن