راچڵەكین-
لەڕووبەڕووبوونەوەیەكی چەكداری لەنێوان دەستەیەك پێشمەرگەی حزبی دیموكراتی كوردستان و هێزە چەكدارەكانی ئێران لەنزیك پیرانشار لەرۆژهەڵاتی كوردستان، ژمارەیەك پێشمەرگە شەهیدبوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، لەو شەڕو پێكادانانەدا كە رۆژی 1ی تەمووز روویانداوە، پێنج پێشمەرگەی حزبەكە بەناوەكانی (عەبدوڵڵا حاجی عەبدوڵڵا - - فەریدین جەنگی -- كارۆ هورموزیاری - محەمەد گەرگولی وتوانا عوسمانی) شەهید بوون.
لەبەرامبەردا میدیاكانی ئێران بڵاویانكردووەتەوە، لە دوو پێكداداندا لە سەردەشت و پیرانشار 11 ئەندامی حزبە كوردییەكان كوژراون.