نرخی كارەبای موەلیدەی ئەهلی سیتییەكان بۆ مانگی شەش دیاریكرا

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 122

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكانی دەرەوەی شارو سیتییەكانی بۆ مانگی شەش دیاریكرد.

كارەبای سلێمانی لەراگەیەندراوێكدا كە كە رۆژی پێنجشەممە 2ی حوزەیران بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، بەگوێرەی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەكاندا بۆ مانگی حوزەیران، نرخی  كاتژمێرێك كارەبای موەلیدە بۆ یەك ئەمپێر (53) دینارە،‌ ئەو نرخەش بۆ ئەو قەزا و ناحیانەیە، كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناكی و موەلیدەكانیان كاردەكەن.

سەبارەت بە موەلیدەی ستییەكانیش، نرخی كیلۆوات ئاوەڕێك بۆ مانگی حوزەیران بریتییە لە (345) دینار.

هاوكات بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە نرخی كیلۆواتیان (324) دینارە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن