زیاتر لە نۆ هەزار فۆرمی دامەزراندن لە هەڵەبجە پڕكراونەتەوە

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 50

راچڵەكین-

فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، زیاتر لە نۆ هەزار فۆرمی ئەلیكترۆنی بۆ دامەزراندنی بەشێوەی گرێبەست لەسەر میلاكی پارێزگای هەڵەبجە پڕكراوەتەوە.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری رۆژی پێنجشەممە 2ی تەمووز لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای كۆتاییهاتنی قۆناغی پڕكردنەوەی فۆڕمی داواكاریی دامەزراندن، كۆی (9006) فۆڕمی ئەلیكترۆنیی داواكاری لە لایەن ئەنجومەنی ڕاژەی گشتیی تۆمار كران، كە كێبركێ لە سەر دەستخستنی (250) پۆست لە (32) پسپۆری جیاواز لە سەر میلاكی گرێبەستی فەرمانگەكانی حكومەتی هەرێم لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە دەكەن.

بۆ بەرچاوڕوونی زیاتر ئەنجومەنی ڕاژەی گشتیی چەند داتای سەرەكیی پەیوەندیدار بەم قۆناغە لە چوارچێوەی ڕاپۆرتێكی شیكاری بڵاو دەكاتەوە.

وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، كاركردن لە سەر ئەم پڕۆسەیە بە هەماهەنگیی لەگەڵ پارێزگای هەڵەبجە بەردەوامی هەیە و ئەنجامی قۆناغەكانی تری پڕۆسەكە لە سایتی فەرمیی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتیی بڵاو دەكرێتەوە.

بۆ بینینی ئەم ڕاپۆرتە شیكارییە كرتە لێرە بكە:

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن