راچڵەكین-
خوێندكارانی كۆلێژی زانستە ئیسلامییەكانی زانكۆی سلێمانی رایدەگەیەنن، هەق و ڕاستی هەمیشە سەر دەكەوێت. هاوكات سوپاسی ئەو كەس و لایەنانە دەكەن كە رۆڵیان هەبووە لە یەكلاكردنەوەی دۆسێی "عەبدوللەتیف ئەحمەد- سەلەفی".
رۆژی پێنجشەممە 2ی تەمووزی 2026 سەرجەم خوێندكارانی كۆلێژی زانستە ئیسلامییەكان راگەیەندراوێكیان لەبارەی دۆسێكەی ( عەبدوللەتیف ئەحمەد) بڵاوكردەوە و رایانگەیاند:" حەق و ڕاستی هەمیشە سەر دەكەوێت و ناوەندی زانكۆ و كۆلێژەكەمان شوێنی پێگەیاندنی زانست و مەعریفە و بەها باڵاكان دەمێنێتەوە، و ڕێگا بە هیچ لادانێك لەم پرەنسیپانە نادرێت."
دەقی راگەیەندراوەكە...
سەرەتا بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان
«جَاءَ الْحَقُّ وَزَهَقَ الْبَاطِلُ ۚ إِنَّ الْبَاطِلَ كَانَ
زَهُوقًا»
(سورة الإسراء - الآية 81)
بەیاننامەیەك لەلایەن سەرجەم خوێندكارانی كۆلێژی زانستە ئیسلامییەكانەوە
بۆ ڕای گشتی و تەواوی ناوەندە ئەكادیمی و میدیاییەكان
دوای ئەو ڕووداوانەی دوایی كە پەیوەست بوون بە مامۆستا (د. عبداللگیف أحمد - سەلەفی)، ئێمە وەك سەرجەم خوێندكارانی كۆلێژی زانستە ئیسلامییەكان، لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیی ئەخلاقی، یاسایی و زانستیمانەوە، ئەم بەیاننامەیە بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەینەوە.
لێرەوە، وەك دەنگی ڕاستەقینەی خوێندكارانی كۆلێژی زانستە ئیسلامیەكانی زانكۆی سلێمانی، بە پێویستی دەزانین پڕ بە دڵ سوپاس و پێزانینی بێپایانی خۆمان ئاراستەی ئەم لایەنە بەڕێزانەی خوارەوە بكەین، كە ڕۆڵی سەرەكی و كاریگەریان هەبوو لە پشتگیریكردنی حەق و چەسپاندنی دادپەروەری لە ناوەندی زانكۆدا:
1. بەڕێز وەزیر و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی: بۆ سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆ و هەڵوێستی یاسایی و لێبڕاوانەیان لەپێناو پاراستنی شكۆی زانكۆ و خوێندكاران.
2.بەڕێزان سەرۆكی زانكۆ و سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی سوپاسی خەمخۆریتان ئەكەین لەپای دڵسۆزیتان بەرامبەر بە خوێندكاران و زانكۆی سلێمانی
3. بەڕێزان لیژنەی لێكۆڵینەوەی زانكۆی سلێمانی: بۆ بەدواداچوونی ورد، پیشەییبوون و ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەی بێلایەنانە لەسەر ئەم كەیسە بە شێوازێكی یاسایی و ئەكادیمی.
4 .سوپاسی هەموو ئەو كەس و رێكخراو لایەنانەی كە پشتیوان و پشتگیری ئەم كەیسە بون
ئێمە وەك خوێندكارانی كۆلێژی زانستە ئیسلامییەكان، دووپاتی دەكەینەوە كە حەق و ڕاستی هەمیشە سەر دەكەوێت و ناوەندی زانكۆ و كۆلێژەكەمان شوێنی پێگەیاندنی زانست و مەعریفە و بەها باڵاكان دەمێنێتەوە، و ڕێگا بە هیچ لادانێك لەم پرەنسیپانە نادرێت.
سەرجەم خوێندكارانی كۆلێژی زانستە ئیسلامییەكان
٢ی تەممووزی ٢٠٢٦